به‌سه‌رپه‌رشتیى د. ڕێواز فائق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
ڕاپۆرتى پڕۆژه‌یاساى كار ئاماده ده‌كرێت
![](/media/13474/kurdistan_parliament_drewaz-lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133112591930000000)
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٢٦، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ به ئاماده‌بوونى ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌یه سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساى كار، كه ١٥٩ مادده له‌خۆ ده‌گرێت و له كاتى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرته‌كه، بنه‌ما و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و به‌كارخستن و ڕاهێنانى پیشه‌یی و ڕێكخستنى كارى كرێكارانى بیانى و گرێبه‌ستى كارى كه‌سی و ماف و پابه‌ندییه‌كانى كرێكاران و خاوه‌نكاران تاووتوێ كرا.
له‌م پڕۆژه‌یاسایه‌دا ئاماژه به دیاریكردنى كرێ و كاتژمێره‌كانى كاركردن و جه‌ژن و پشووه فه‌رمییه‌كان و مۆڵه‌ته‌كانیان كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له پاراستنى ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانان و كرێكارانى كانه‌به‌رد و كانگه و پیشه‌سازیی كیمیایی و كانزایی له‌گه‌ڵ نه‌وت كراوه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ڕێساكانى به‌رزه‌فته‌یی كار و ڕێككه‌وتن و ناكۆكییه‌كانى كارى به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دادگا و دادوه‌رى كارى، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.