Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لەگەڵ یەکێتی بەڵێندەران و پیاوانی کار كۆبووەوە

‎‎بە مەبەستی وەرگرتنی سەرنج و تێبینییەكانیان لەسەر پڕۆژەیاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥، بە سەرپەرشتی بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە، لەگەڵ نوێنەری یەکێتی بەڵێندەران و پیاوانی کار کۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكان بۆ لێژنەکە شیکرانەوە لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژەیاساكە، هاوکات لێژنەکە داوای لە نوێنەری بەڵێندەران و پیاوانی کار کرد، کە بە نووسراوی فەرمی سەرنج و تێبینییەکان ئاراستەی لێژنەکە بکرێت، بەمەبەستی دەوڵەمەند کردنی پڕۆژە یاساکە.