لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات
![](/media/13225/photo_2022-10-05_12-49-29.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133094411340000000)
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لێژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٥، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.سباح زێباری سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر نێوه‌رۆكی پێشنیازه‌یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی پێشنیازه یاساكه خسته ڕوو، بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا وۆڕکشۆپێک بە ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و لایەنی پەیوەندیدار سازبکرێت بۆ ئەوەی لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ خویندنەوەی دووەم سود لەڕاسپاردەکانی وؤڕکشۆپەکە وەربگیرێت.