لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای بەردەوام بوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان- عێراق ئامادە دەکات
![](/media/13223/photo_2022-10-05_12-50-58.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133094394550000000)
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان- عێراق)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥ ، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عەباس فەتاح جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باره‌یه‌وه، و دواتر ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تاکو خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.