Skip to the content
Menu

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٩، لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
برگەی یەکەمی كۆبوونه‌وەکە، گفتۆگۆكردن بوو لەسەر ئامادەکاریی لێژنەكه‌ بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ دەربارەی ڕێکارەکانی پاڵپشتی و بەشداری و هاوبەشیی پەرلەمان و لێژنەكه‌ بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆڕبەندێک تایبەت بە (تاوانی ھەراسانکردن و گێچەڵی سێکسی (التحرش) لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە)، کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش کرابوو، دەستپێدەکات و ئەنجام دەدرێت.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش بریتی بوو لە تاووتوێکردنی چەندین بابەتی تری پەیوەست بە کاری لێژنەكه‌ و ئەو بابەتانەی کە ئاراستەی لێژنه‌كه‌ کراون و وەڵامدانەوەیان.