لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
![](/media/13440/kurdistan_parliament_ldastpaki.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133110814230000000)
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٤، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوا میکانیزمی بڕیاردان لەسەر دۆسیهی کۆڕۆنا و کارکردن لەسەر داهاتەکانی گومرگى هەرێم کرا و بڕیار درا چاودێری و بەدواداچوون بۆ کار و دۆسیيەکانی دەستەی دەستپاکی بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەكهدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامیان درایەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست.