Skip to the content
Menu

لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری سەردانی مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و باشماخ دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٤، لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێرى، بەسەرپەرشتیی عەبدولسه‌تار مەجید، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون خوێندنەوەیان بۆ كرا، دوای گفتوگۆكردنیان ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بۆ كاری پێویست.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، لێژنەكە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان جەختی كردەوە كە هاوردەركردنی بەرهەمی دەرەكی و ئەو بەرهەمانەی ڕێگەپێدراو نین و قاچاخن، ڕێگرییان لێبكرێت و لێژنه‌ش بڕیاری دا لە سەرتای مانگی داهاتوودا سەردانی مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و باشماخ بكات.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئەو بەدواداچوونانەی لێژنه‌كه‌ كە بۆ ئەو ١١ ملیار دینارەی شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵەكانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) كرابوو، بۆ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ خرایەڕوو.