Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێکى گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ هرۆری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە بابەتی خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنە بڕیاری دا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرماڵەی یەکەکانی حەفتا و هەشتاش، لێژنە بڕیاری دا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بکات.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باس له‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ بڕیاری دا سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكات به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ پلانی دەستەكه‌، كه‌ ئایا هیچ پلانێكی ئاوایان له‌به‌رده‌سته‌ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست بكرێت، وەک ئەوەی بۆ هەندێک لە چین و توێژه‌كان ده‌کرێت، لێژنه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پەرلەمان و حکوومەته‌وه‌ کار لەسەر ئەو پرسه‌ بكه‌ن.