Skip to the content
Menu

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایی ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی گەورە ھونەرمەندی شێوەكار مامۆستا ئیسماعیل خەیات-م پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خاتوو گەزیزە عومەر ھاوژینی مامۆستا و خانەوادە و كەسوكار و سەرجەم ئازیزانی و ھونەرمەندان بەگشتی دەكەم.
ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات جگە لەوەی وەك مامۆستایەك ڕۆڵی پێشەنگانەی بینیوە لە پێگەیاندنی دەیان نەوە بە ھونەری ڕەسەنی كوردی، ھاوكات وەك یەكێك لە ھونەرمەندە ھەرە بەھەڵوێستەكان ڕۆڵێكی كاریگەری ھەبووە لە ڕەتكردنەوە و سەركۆنەكردنی شەڕی براكوژی لە ڕێگه‌ی ھونەرەكەیەوە. بە كۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پێشەنگ و جیھانییە، ھونەری شێوەكاریی كوردی یەكێك لە ستوونە باڵاكانی خۆی لەدەستدا.
داواكارین لە پەروەردگاری مەزن سەبر و ئارامی بخاتە دڵی كەسوكار و ئازیزانی و كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/١٠/٢٠