Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ئه‌لمستەفا

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرداری پێغەمبەران (حەزرەتی محەمەد ئه‌لمستەفا) سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكەین.
بێگومان پەیامی پێغەمبەری ئیسلام کە بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی مرۆڤایه‌تی، پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن و برایەتییە، گرنگە ئەم یادە پیرۆزە بەدەرفەت بزانین تا سوود لە ژیان و پەیام و ئامۆژگارییەکانی وەربگرین، پەرەی زیاتریان پێبدەین.
مایەی شانازییە به‌ درێژایی مێژوو گەلی كوردستان وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێچكه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، کە یەکەمین کەس بوو بە ئاشکرا یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری کرددووەتەوە، له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌و یادە بەرز ڕادەگیرێت. بەمەش دەردەکەوێت ھیچ کات کورد و مولود لە یەکتر جیا ناکرێنەوە.
ھیوا دەخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و پەرەپێدانی زیاتر بە کلتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستاندا.
جارێكی تر یادی مولودی پێغەمبەری سەروەر لە ھەموو لایەك پیرۆزبێت.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان