Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د (د.خ)، جوانترین پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌ گشتی دەکەین.

ھیواخوازین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی ته‌بایى و قووڵبوونەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان موسڵمانان و سەرجەم پێکهاتە ئاینییەکانی دیكەی كوردستان و عێراق ، و زاڵبوونی گوتاری میانڕەوی بەسەر تێكڕای ڕوانگەكانی دیكەدا، کە ئاکاری جوان و پیرۆزی ئەو پێشەوا ڕاستگۆ و ئەمینە بووه‌.
خوای گەورە ئەم یادە مەزنە بەخێر و خۆشی بگێڕێتەوە بەسەر کوردستانی ئازیزمان و هەموو جیهان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
۲۰۲۲/۱۰/۷