Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ شاندێکی شارەزایانی یاسایی لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی کرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٠/٢٧، د.ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د.سەعدون عامری سەرۆکی پێشووی بەشی یاسای تایبەتی لە زانکۆی بەغدا، د. ئیبراهیم دسوقی ئەبولەیل مامۆستای یاسای شارستانی لە کۆلێژی یاسای کوەیتی جیهانی لە کوەیت، د. حوسامەدین ئەهوانی، مامۆستای یاسای شارستانی لە زانکۆی عەین شەمس لە میصر، د. عەدنان ئیبراهیم سەرحان، مامۆستای یاسای شارستانی لە زانکۆی شاریقە لە ئیمارات، د. محەمەد سلێمان ئەحمەدی، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکی نێوانیاندا، گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی یاساکان بەگشتی و هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەرچوواندن و هەموواری یاسای پێویست بە باروودۆخی ژیان لە هەرێمی کوردستان کرا،و بە گرنگییەوە یاسا دەرچووەکانی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ یان لەبارەوە کرا. 

لەبەشێکیتری دیدارەكەدا، باس لە هەوڵەکانی سەنتەری توێژینەوەی یاسایی کرا تایبەت بە ئامادەکردنی تێبینی هەمەلایەن لەسەر یاسای مەدەنی ژمارە ٤٠ ی ساڵی ١٩٥١.