Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی نوێی كۆمارى ڕووسیای فیدڕاڵ كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٩/٢٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ماکسیم ڕوبین، كونسوڵی نوێی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی نوێی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ گشت بواره‌كاندا كرده‌وه‌.
لای خۆیه‌وه‌ ماکسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی ولاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ كرد و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ گشت ئاسته‌كاندا ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.