Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی بەریتانیای لە ھەولێر كرد

بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و ھاوخەمیی خۆی بۆ گەل و وڵاتی بەریتانیا بۆ كۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا، شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/١٤، د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی كونسوڵخانەی بەریتانیای لە ھەولێر كرد و لەلایەن دەیڤد ھەنت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر پێشوازیى لێكرا.
لەمیانه‌ى سەردانەكەیدا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ كۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێس، لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی كاریگەر و كەموێنەی شاژن كرد لە مێژووی بەریتانیا وەك كەسایەتییەكی ناوازه‌ و خزمه‌تگوزار كه‌ ڕەوڕەوەی ژیانی تەژییە لە سۆز و میھرەبانی.