Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٩/٢٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ماکسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێکی نێوانیاندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ کونسوڵی نوێی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
پاشان باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گەشەپێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی بازرگانی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریدا.
لای خۆیەوە، ماکسیم ڕوبین، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وەکو کونسوڵی نوێى وڵاته‌كه‌ی لە هەرێمی کوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له‌ ئاینده‌دا بتوانێت گه‌شه‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بدات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.