Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق پێشوازیی لە کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/١٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی لە جەزا حەمە ساڵح والی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، شاندی میوان پێشنیازی کۆمەڵەکەیان سەبارەت بە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی و ڕۆڵیان لە ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردن و خواست و داواکارییەکانیان، پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد، بەمەبەستی جێگیرکردنی پێشنیازەکانیان لە ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاوە ئامادەکرابوو، بۆئەوەی لە داهاتوودا یاسایەکی پەروەردەیی پێشکەوتوو بێت و  لە ئاستی خواست و گۆڕانکاری و کێشە و پێداویستییەکانی سەردەم بێت لە کۆمەڵگه‌کەماندا.