د. ڕێواز فائق سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ بەکوردیکردنی نووسراوە یاساییەکان لە دادگاکان كرد
![](/media/12905/kurdistan_parliament_drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133069395800000000)
بەمەبەستی تاووتوێکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی نیشتیمانیی پێشنیارکراو لەلایەن دەستەی دەستپاکی بۆ (بەکوردیکردنی نووسراوە یاساییەکان لە دادگاکاندا)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لەگەڵ نوێنه‌رانی ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی دەستپاکی، ئەکادیمیای کوردی و ژماره‌یه‌ك له بەشە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری لایەنە تایبەتمەندەکان ئامادەیبوون، هەنگاو و میکانیزمی ئامادەکردنی فەرهەنگی یاسایی فەرمی بۆ زاراوە یاساییەكان له بوارە جیاوازەکان تاووتوێ کرا و ئامادەبووان بەفەرمیکردنی فەرهەنگی یەکگرتووی زاراوە یاساییەکانیان بۆ کاری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان لە هەرێمی کوردستان بە کارێکی گرنگ و پێویست وەسف کرد.
لای خۆیەوە د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی و هاوکاریی ماددی و مەعنەویی پەرلەمانی بۆ ئامادەکردنی ئەو فەرهەنگە خستەڕوو، شاندی میوانیش سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد بۆ پاڵپشتی كردنیان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشیان لە ئامادەکردنی ئەو فەرهەنگە بەرزنرخاند.