پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان نهقشبهندى
![](/media/12992/307770184_450755493753244_963153095413868829_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133082214510000000)
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كهسایهتیی دیارى شارى ههولێر (شێخ عەدنان محەمەد حسام الدین نەقشبەندی)، ئهندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، و وەزیری پێشوتری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی -مان بیست.
شێخ عەدنان نەقشبەندی یاساناس و کارگێڕی و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووەو یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆزو چالاکەکانی خولی یهكهمی پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانهوادهو کەسوکاری ببهخشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
۲۰۲۲/۹/۱۹