لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی به‌دواداچوون بۆ ڕێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لێژنەكە، ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠٢٢/٩/٢٧، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د. هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه، كۆبووەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا لەسەر ڕێنماییەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز،
بۆ ئەمەش بڕیار درا لیژنەیه‌کی لاوەکی لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی وەزارەتی ئەوقاف بکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکرێت.