Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرباری وەڵامدانەوە و تاووتوێكردنی ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون، بڕیار درا بەزووترین کات ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا ڕابگەیندرێت و سەردانی دەستەی دەستپاکی بکرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەستەكه‌ و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر لە دۆسیەکاندا.