Skip to the content
Menu

شاندێکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆنسوڵخانەی بەریتانیای کرد

ئەمرۆ یەکشەممە ٢.٢٢/٩/١٨، بەسەرپەرشتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی و بە ئەندامیەتیی محمد ئیلیخان ئەندامی لێژنە، و د. ڤیان یوسف ئیلیا ڕاوێژکاری لێژنەکە، بەمەبەستی دەربرینی ھاوخەمی و پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووەم، بە گەلی بەریتانیا و حکومەتەکەی، سەردانی کۆنسوڵخانەی بەریتانیای لە ھەولێر کرد.

لێژنەکە لە لایەن جێگری کۆنسوڵخانەی بەریتانیا پێشوازی لێکرا، و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە دەفتەری یاداشتەکاندا کە لە لایەن کۆنسوڵخانەکە دانرا بوو، ئاماژەی بەوە دا " کۆچی دوای شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووەم نەک تەنیا بۆ گەلی بەریتانیا، بەڵکو بۆ تەواوی جیھان خەسارەتێکی مەزن بوو، بەرێزیان سومبوولی مرۆیی و یەکێتی خاک و گەلی بەریتانیا بوو".