Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان لە نزیکەوە کەسوکاری شەهیدانی ئەشکەوتی دەکانیان بەسەر کردەوە

دوای ئەوەی نوێنەری کەسوکاری شەهیدانی گوندی ئەشکەوتی دەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو، ئەمرۆ پێنج شەمە ١٥/ ٩/ ٢٠٢٢ شاندێکی لێژنەی شەهیدان وجینوساید و زیندانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە، و بە ئامادەبوونی عوسمان على سمايل ئەندامی لێژنەکە، سەردانی ئەشکەوتی گوندی دەکانیان لە سنوری ناحیەی قەسرۆک کرد.

شاندی لێژنەکە لە ئەشکەوتی دەکان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان کوبوونەوە و باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خۆیان کرد، شاندی لێژنەی شەهیدان بەڵێنیان بە کەسوکاری شەهیدان دا، کە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەن . دواتر سەردانی ئامینا خانیان کرد کە ژنێکی رزگاربووی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەیە.

شایەنی باسە لە سالی ١٩٦٩ بە هۆی شۆرشی ئەیلول کومەڵێک خەڵکی گوندی دەکان بەمەبەستی خۆپارێزی لە هێرشەکانی ڕژێمی ئەو سەردەمە بۆسەر ناوچەکەیان، بە ناچاری خۆیان لەو ئەشکەوتە حەشار دابوو، دواتر لە لایەن بەعسیەکان ٧٥ هاووڵاتی سڤیل شەهید کران.