لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ لەگەڵ سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان كۆبووەوە
بەمەبەستی وەرگرتنی سەرنج و تێبینییەكانیان لەسەر پڕۆژەیاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٦، بەسەرپەرشتی حەسیبە گەردی و بە ئەندامێتی شادی نەوزاد و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی لێژنەکە، بەنوێنەرایەتی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، لەگەڵ سەندیكاكانی كرێكاران و نوێنەرانی كۆمپانیاكان و ژووری بازرگانی (نوێنەرانی خاوەنكاران)ی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكانی خۆیان لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژەیاساكە خستەڕوو.