Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروبارى شەهیدان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٩، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكە كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر ئەنجامی سەردانه‌ مه‌یدانه‌كانی لێژنەكه‌ بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك خرایەڕوو.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمی هه‌وڵ و هەنگاوەكانی داهاتووی لێژنه‌كه‌ بۆ ناساندنی پرسی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان تاووتوێ كرا.