Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئەنجام دا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی د. ئیسماعیل سگێری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە، بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانى لێژنه‌كه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، خرانه‌ بەرباس و دواى گفتوگۆکردنیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان، هاوکات پێداچوونەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە کرا کە پێشتر ئاراستەی لێژنەكه کرابوون و تائێستا وەڵامه‌كانیان بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاڵنگاری و بەربەستى لەسه‌ڕ ڕاییکردنی کارەکانیان دروست كردووه‌، بۆیه‌ جەختیان لەسه‌ر پێویستی وەڵامدانەوەی نووسراوەکانیان کرده‌وه‌.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی خەرجکردنی شایستەی دارایی بۆ فەرمانبەرانی فراکسیۆنەکان تاووتوێ کرا و پاش ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، بڕیار درا بە نووسراوێک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان بکرێت.