Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ بۆردوومانی ئه‌مڕۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیاى هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە و ھێرشەکانی ئەمڕۆی كۆمارى ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای ھەرێمی کوردستان، دواى نیوەڕوێ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٨، لێژنەی ناوخۆ و ئاشایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە كرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستییان درایه‌وه‌، بەمەبەستی بەدواچوونی زیاتریش بۆ ھەندێ لەو نووسراوانە لێژنە پێکھێنرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌ تاووتوێكردنی بۆردوومانه‌كانی ئەمڕۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئێسلامیی ئێرانەوە، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چەندین ھاووڵاتیی سیڤیل شەھید و برینداربوون، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ لێژنه‌ بڕیارى دا بەیاننامەیەک دەربکات و تێیدا ئەو ھێرش و دەستدرێژییانە بە تووندی ئیدانە و سەرکۆنە بکات.