Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٦، لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی لێژنەكه‌وە باس لە ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرا کە تایبەت بوو بە کەیسی قوربانییانی نوکەندیی ئینگلیز، کە لە سەرەتای كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوەكه‌وه‌ لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵ بووه‌ بەمەبەستی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتووێکردنی بەرنامەی کاری لێژنەكه‌ بۆ وەرزی نوێی یاسادانان، لەم چوارچێوەیەشدا ئەندامان ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو، پاشان بەرنامە و پلانی کاری ئایندەی لێژنەكه‌ دیاریكرا.