لێژنەی شەهیدان داواكاریی كەسوكاری شەهیدانی گوندی دەكان تاووتوێ دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبووه‌وە.
لە كۆبوونەوەكەدا، داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدانی گوندی دەكانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كە ژمارەیان (٧٢) ژن و منداڵ و پیاو بووە تاووتوێ كرا و بڕیار درا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دوادتچوونى زیاتر بۆ داواكارییه‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان.
دواتر لێژنەكە گفتوگۆی دانانی میكانیزمی چۆنیەتیی سەردانیكردنی مەیدانیی سنووری پارێزگای سلێمانیی كرد بۆئەوەی لە نزیكەوە ئاگادارى كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدانی سنوورەكە بن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕاوێژكارانی لێژنەكە ڕاسپێردران تەواوی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە شەهیدان و جینۆساید و ئەنفال و زیندانییانی سیاسی، پێداچوونەوەیان بۆ بكرێت تا كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكرێن و لەو خولەی پەرلەماندا چارەسەر بكرێن.