Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی په‌رله‌مانى كوردستان ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئاینی ئیسلام لە یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان دەكەین.
بێگومان دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان بەر لەزیاتر لە نیو سەدە هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاراستەی بەهێزتركردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی دینداری و خواناسی و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی بەیەكەوەژیان، تەبایی و خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان. بۆیەش لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان ڕۆڵ وکاریگەریی بەرچاویان هەبووە.
ئەم یادەیە بە دەرفەت دەزانین بۆ دووپاتکردنەوەی پەیوەندی و ھەماھەنگیمان لە ھەموو ئەو پرس و بابەتانەی ڕەھەندی ئاینییان ھەیە لەپێناو پارێزگاریکردن لە ڕەسەنایەتی و خواناسی و نیشتیمان پەروەریی خەڵکی کوردستان.
جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان پیرۆز دەکەین، ھیوای بەردەوامی وسەرکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/٩/٢٠