Skip to the content
Menu

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

به‌هه‌موو لایه‌كى ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌ڕێز د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لێدوانى بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیدارى به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى.
ئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان ته‌نیا ڕاگه‌یه‌ندراومانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى ٢٠٢٢/٩/٢١، بۆیه‌ داوا له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پابه‌ندى یاسا و ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان.