Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆک مه‌سعود بارزانیی کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/٢١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە سەڵاحەدین، سەردانی سەرۆک مه‌سعود بارزانیی کرد.
له‌ دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە پرسی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی بۆ ڕاپرسی کرد و جەختیان لەسەر پێویستیی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور کردەوە.