Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات

بەڕێزان.. بەڕێوەبەر و میدیاکار و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، ئومێدەوارم کەناڵی دایک هەمیشە لەبرەو و گەشەکردن دابێت لەپێناو گەیاندنی پەیامی ڕاستگۆیی و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت کە ناسنامەی کەناڵی گەلی کوردستان داکۆکیکردن بووە لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و مافە دەستوورییەکانی لە سەخترین کاتەکاندا و لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە پیادەکردنی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی و بەرزڕاگرتنی بەهاکاندا لە پێشەنگدایە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و خوازیارم بۆ گەشەپێدانی زیاتری کەناڵە ئازیزەکەتان بە پلان و بەرنامەی نوێ هەنگاو بنێن.
هەر شاد و سەرکەوتووبن..
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان