Skip to the content
Menu

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە
لێژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان دەکات

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین. ھیوادارین جەژنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییھاتنی ھەموو ناخۆشییه‌ک بێت، ببێتە ھەوێنی برایەتی و بەیەکەوەژیان و بەرجەستەکردنی زیاتری بەھامرۆییەکان لەنێوان پێکھاتەکانی کوردستان، ھەمووان بەیەکەوە کار بکەن لەپێناو زیاتر پێشخستنی کوردستان.
بێگومان كریستیانه‌كانیش پێكھاتەیه‌كی ڕەسەن و دێرینی كوردستانن، ھەمیشە فاکتەری ئارامیی کوردستان بوونە، ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ ئەخوازین.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٤/٩