Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی جەژنا سەر سالا ئێزدیيان لە تەواوی کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنا سەر سالا ئێزديیان (چوارشەمبوا سەرێ نیسانێ)، بە گەرمی لە دڵەوە پیرۆزبایی لە تەواوی کوردانی ئێزدی دەكەین، هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاسوودەییان بۆ ئەخوازین.
ھەروەک بەپێویستی دەزانین لەم جەژنەدا دووپاتی پەیامی نەگۆڕی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان بكەینەوە لە برەودان بە کلتووری بەیەکەوەژیان و خۆشەویستی لەنێوان سەرجەم پێکھاتە ئاینی و نەتەوەیییەکانی کوردستان، ھەروەھا جەخت لەسەر پاراستنی كلتووری ڕەسەنی ئێزدیياتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكەنیان و ساڕێژكردنی برینەكانیان دەکەینەوە.
جارێكی تر جەژنا سەر سالا ئێزدیيان پیرۆز دەکەین، ھەر ساڵ بەخێر و خۆشی.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٤/١٩