Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٤/٣، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانی دەستەکەب، ڕیار درا بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو میوانداریی دەستەی دەستپاکی بکرێت.