Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوست بە کاروبارەکانی ناو پەرلەمان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٤/١٠، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی چیا حەمید شەریف، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێَژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە کرا کە پێشتر ئاراستەی لێژنەكه کرابوون و تائێستا وەڵامه‌كانیان بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، چارەنووسی پاسەوانانی ئەندامانى پەرلەمان دوای تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان و بەکۆی دەنگ بڕیار درا نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ بۆئه‌وه‌ى ئەو پرسە بگەیه‌نرێتە لایەنی پەیوەندیدار و چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی پەرلەمان، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ بۆئه‌وه‌ى ڕاپۆرتەکە بۆ لێژنه‌كه‌ بنێردرێ.