Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ئۆتیزم دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٤/٣٠، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لێژنە و ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستیان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانەوە و ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بۆ كاری پێویست.
پاشان گفتوگۆ لەسەر بابه‌تی تووشبووانی نەخۆشیی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان كرا، كه‌ بەپێی ڕاپۆرتی رێِكخراوەكان ڕێژەكەى بەرەو زیادبوونه‌، بۆیە بڕیِار درا لەلایەن لێژنەكه‌وە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكرێت.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق، دواین كفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا و لێژنەكە هەڵسا بە ئامادەكردن و نووسینی ڕاپۆرت لەسەر پێشنیازه‌یاساكه‌ كە لەلایەن ژماره‌ی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە و لە دانیشتنی ژمارە (١) ی ئاسایی ٢٠٢٣/٣/١، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.