Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری تەندروستی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و نوێنەری سەندیکاکان کۆبووەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ناوەرِۆکی چەند پێشنیازەیاسایەکی پەیوەندیدار بەوەزارەتی تەندروستی و سەندیکاکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣/٤/٢٠٢٣، لێژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لة ثةرلةمانى كوردستان، بەسەرپەرشتيی د. سةباح زێباری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەكة، لەگەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی حكوومةتي هةريَمي كوردستان و سەرۆکی بەشێک لە سەندیکاکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە د. ڤالا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئامادەیبوو، سەرتا سەرۆکی لێژنە کورتەباسێکی سةبارةت بة ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و کۆبوونەوەکانی لێژنەكة لەسەر ھەردوو پێشنیازەیاسای سەندیکای بایۆلۆجیيانی ھەرێمی کوردستان، پێشنیازەیاسای سەندیکای خاوەن پیشە تەندروستییەکان لە ھەرێمی کوردستان و پڕۆژەیاسای سێیەم ھەموارکردنی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٩٩ی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان خستةرِوو کە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و داوای لە وەزیری تەندروستی کرد ھەماھەنگی بکريَت لەگەڵ سەندیکاکان بۆئەوەی ئةو پێشنیازەیاسایانە بەجۆرێک دەربچووێندرێن کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی بكات، بۆئەوەی بەرزترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاونیشتمانيیان بکرێت.
دواتر وەزیری تەندروستی سەرنج و تێبینيیەکانی لەسەر مادە و بڕگەکانی ناو پێشنیازەیاساکان خستەڕوو و ئەوەی دووپات کردەوە کە ھەر یاسایەک پێش دەرچوواندنی پێویستیي بە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەت و لێژنە و سەندیکاکان ھەیە.