Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەميی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی شیخ الله‌ ابراهیم شیخ الله‌

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ( شیخ الله‌ ابراهیم شیخ الله‌)، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی خولی دووه‌مى پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتیی دیاری هەولێرمان بیست.
خوالێخۆشبێت لەماوەی کاری پەرلەمانیدا لە خولی دووه‌می پەرلەمان، بەو پەڕی لەخۆبردووانە خزمەتی کردووە، لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە کۆستێکی گەورەیە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٦