Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆ

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
ھاتنەوەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوری جەژنی ئەکیتۆ لە سەرجەم خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشوور لە هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەین، ھیوادەخوازین ھەمیشە کوردستان بەنموونەی ھەرەجوانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیی بمێنێتەوە. تا لە سایەیدا ھەمووان ئازادانە ئەرکە ئاینییەکانیان جێبەجێ بکەن.
جارێكی تر سەری ساڵی بابلی و جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز دەكەین، خواى گەورە به‌ به‌خشنده‌یى و میهره‌بانیى خۆى ھەموولایەک بپارێزێت.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢٣⁄٤⁄١