سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیند لە ھەرێمی کوردستان کرد
![](/media/14502/kurdistan_parliament_drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133249911900000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/٤/٣، د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی له سوبهاش چاندرا کاین، كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیند لە ھەرێمی کوردستان کرد، كه به‌مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردبوو.
له دیدارێكی نێوانیاندا، باسی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئاڵوگۆڕیی فه‌رهه‌نگی و ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاتی هیندستان كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆڵی سوبهاش چاندرا، كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیندستانی به‌رزنرخاند له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداون. هاوكات لێكچوونی فه‌رهه‌نگی، فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له پرسی خوێندنی باڵا و دابینكردنی كورسیی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابییانه‌ی هه‌رێمى كوردستان كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌و ولاتى هیند بخوێنن كرا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.