Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تاجه‌گوڵینه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا

لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات-دا، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٢/١، د. ڕِێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەشداریی لە مه‌ڕاسیمی یادی کارەساته‌كه‌دا کرد.
لە مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ وەزیران و به‌رپرسانی حکوومى و حزبى و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و نوێنەرانی پێكهاته‌ ئاینییه‌كان و نوێنەران و کونسوڵی وڵاتان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون، لەلایەن د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، تاجه‌گوڵینه‌ی یاد و وه‌فاى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات دانرا.