به‌سه‌رپه‌رشتی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری به‌ڕێوه‌چوو
![](/media/14251/333713688_486226873553596_6475414826688896813_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133220825250000000)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/٢٨ به‌سه‌رپه‌رشتی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، ڕاوێژكارانی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی عێراقی ژماره ٧٦ ی ساڵی ٢٠١٢ ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی پێشنیازه یاساكه كرا‌و بڕیاردرا كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا بكرێت، به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی بۆ پێشنیازه یاساكه.