ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن كۆبوونه‌وه
![](/media/13988/kurdistan_parliament_dsp-sfraksionakan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133189472450000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/١/٢٣، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان كرا بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌مى په‌رله‌مانی كوردستان. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و ماوه یاساییه ده‌بن كه دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا باس له دروستكردنی زه‌مینه‌سازیی یاسایی و ته‌كنیكیی پێویست بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كرد به‌رامبه‌ر ئاماده‌گی و په‌رۆشیان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه تێیدا كۆده‌نگیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر بێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار درا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاوبۆچوونی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات و له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كاندا بیخاته ڕوو.