لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
![](/media/14054/kurdistan_parliament_ldastpaki.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133196631000000000)
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١/٣١، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتيی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.