لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێک تاووتوێ دەکات
![](/media/14011/kurdistan_parliament_lpeshmarga.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133190307570000000)
بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١/٢٤، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و تایبەت بوون بە کێشە و گرفتی ھێزەکانی پێشمەرگە، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایهوه.
بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکرنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی پلەبەرزکردنهوه و خانەشینی و چەندین بابەتی تر، لێژنە بڕیارى دا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بکات بۆئەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئەو پرسانە بکرێت.