Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوست بە کاروبارەکانی ناو پەرلەمان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١/١٦، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی چیا حەمید شەریف، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێَژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێکی گرنگ ئاماژەی پێکرا کە پەیوەست بوون بە کاری لێژنەکە و کاروبارەکانی ناوخۆی پەرلەمان.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، گفوگۆ کرا لەسەر خزمەتگوزاریی شوقەکانی ناز ستی و گوندی ئیتاڵی، کە پەرلەمانتاران تێیدا نیشتەجێن و بڕیار درا داوا لە سەرۆکایەتیی دیوانى په‌رله‌مان بکرێ كه‌ به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ ستافی کارگێڕِی دابنیشێت بۆ دڵنیابوون لە کارە کارگێڕِییەکانیان.