Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-دا

بەبۆنەی بیست و سێھەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەران، میدیاكار و كارمەندانی كەناڵی كوردسات ده‌كه‌م، ھیواخوازم وەك ھەمیشە لە پێشەنگیدابن لە گەیاندن و ڕووماڵكردنی ڕووداوە ناوخۆیی و جیھانییەكان و بەوپەڕی پیشەییبوونەوە پابەندی بنەماكانی ئیتیك و یاساكانی ڕۆژنامەوانی بن، ھاوكات پارێزەری ئەو مۆركە تایبەتەی كوردسات بن كە پێی دەناسرێتەوە لە ڕووی گرنگیدان بە فەرھەنگ و كلتووری ڕەسەنی كوردی و ڕاستگۆیی و متمانەی بینەرانی ئەم شاشە ڕەنگینە.
كه‌نالى كوردسات خاوەنی مێژووییەكی پڕشنگدارە لە تۆمارە پڕ سەروەرییەكانیدا و ھەمیشە سەكۆی ڕاستگۆیی و ھەقبێژیی سەرجەم بیروڕا جیاوازەكان بووە، وەك خوێندنگەیەكی میدیاییش دەیان ئەستێرە و میدیاكاری بەتوانای پێگەیاندووە.
لەم یادە شكۆمەندەدا، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، لەسەر ئەم ڕێچكە و ستایلە سەنگینەی كە كەناڵە جوانەكەتان پێی دەناسرێتەوە.
كوردسات دەنگی كوردانە، كوردسات دەنگ و ڕەنگی ھەمووانە.
ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن..
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/١/١