Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان

بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەران و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی سەرجەم پارێزەرانی كوردستان دەكەین.
لەم یادەدا بە دەرفەتی دەزانین كەوا جەخت لە پاراستنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی و بێلایەنیی ئەم توێژە كاریگەرەی نێو كۆمەڵگه‌كەمان بكەینەوە، لەم ڕوانگەیەشەوە پەرلەمانی كوردستان پشتیوانتان دەبێت لە ھەر ھەنگاوێك کە لە خزمەتی ئەم توێژە گرنگە دابێت. پارێزەران ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕێن لە ھێنانەدیی دادپەروەریی و سەندنەوەی مافە زەوتکراوەکان.
هیوادارین پارێزەران بەردەوام بن لە سەرخستنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەریی و هێنانەدیی یەکسانی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا و داواکارین دامەزراوەکان ڕێز لە شکۆی پارێزەران وەک دادگەری وەستاو بگرن.
ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن..
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/١/٣