Skip to the content
Menu

پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم مانگە ببێتە ماییەی خێر و خۆشی و بەرەکەت و ھەوێنی ھاوگوتاری و ھاوھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لەپێناو بڵاوبوونەوەی ئاشتی و خۆشەویستی و تەبایی و چارەسەرکردنی کێشەکان. خوای گەورە رۆژو و نزا و عیبادەتی هەموو لایەك قبوڵ بکات.

لێژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٣/٣/٢٢